ماموستا حه سه ن پینجوینی
به‌سه‌رهاتی لاوێكی
ئه‌مریكیم خوێنده‌وه كه تازه به‌تازه ده‌یه‌وێ بازرگانی به
ماده
سڕكه‌ره‌كانه‌وه بكات، و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌چێت بۆ هیندستان،
وله‌وێ كاتێ له
فڕۆكه‌خانه‌ی دلهی داده‌به‌زێ، به‌ته‌كسیه‌كه ده‌ڵێت: بمبه بۆ
هه‌ژارترین ئوتێلی
ئه‌م شاره، چونكه بیستوویه‌تی كه ئه‌وانه‌ی ئاڵ و ویڵ به‌و
ماده‌یه‌وه ده‌كه‌ن
به‌زۆری له‌و شوێنه هه‌ژار نشینانه‌دا ده‌ست ده‌كه‌ون.. كابرای
ته‌كسیش ده‌ڵێ:
ئه‌گه‌ر تۆ پێت خۆشبێت ده‌تگه‌یه‌نمه ئوتێلێكی وا ئه‌سڵه‌ن حه‌قی
خه‌وتنت لێ وه‌ر
نه‌گرن!! ده‌ڵێ منیش زۆر پێكه‌نینم به‌قسه‌كه‌ی هات.. وتم: ئایا
شتی وا ماقووڵه؟!
ته‌كسیه‌وانه‌كه گوتی: نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو نانخواردنی
به‌یانی و نیوه‌ڕۆ و
ئێواره‌شت به خۆڕایی ده‌بێ.. ئه‌لێت: ئه‌وه‌نده‌ی تر پێكه‌نیم و
سه‌ر سام بووم و
گوتم: به‌راستیته، شتی وا هه‌یه؟ یا گاڵته‌م پێ ده‌كه‌یت؟!!
گوتی: گاڵته ناكه‌م
و به‌راستمه، به‌ڵێ شتی وا هه‌یه و ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ
ده‌تگه‌یه‌نم، وخۆت به‌چاوی
خۆت ده‌یبینیت.!! منیش وتم: ئه‌مه ولاَتی عه‌جایه‌باته.. باشه
بم گه‌یه‌نه..
ئه‌وه‌نده‌ی تر سه‌رسام بووم!!
ئه‌وشه‌وه
له‌ترسانا خه‌وم لێ نه‌كه‌وت:
كه گه‌یشتینه ئه‌وێ
جێیه‌كی زۆر سه‌یر بوو.. كۆمه‌ڵێ لاوی ریشداری لێ بوو، كه چاویان
پێمان كه‌وت هاتن
به‌ره‌و پیرمان، وباوه‌شیان پیا كردین، و رێزێكی زۆریان لێ گرتین،
و منیش له‌دڵی
خۆمدا ده‌مگوت: خوایه! ده‌بێ ئه‌م ئوتێله چ ئوتێلێك بێت!!
شتی وام نه‌دیبوو.. ئه‌مه
یه‌كه‌مجار بوو له‌ژیانما شتی وا ببینم.. زۆر ترسم لێ نیشت..به‌ڵێ
كاتی ئێواره‌بوو
كه گه‌یشتین نانی شه‌ویان دامێ، وهیچ پاره‌یان لێ وه‌رنه‌گرتم
هه‌روه‌ك
ته‌كسییه‌وانه‌كه بۆی باس كردم، كه‌ئه‌ویش خۆی ته‌نیا روپێیه‌كی
حه‌قی
ته‌كسیه‌كه‌ی لێ وه‌رنه‌گرتم كاتێ گه‌یاندمیه ئه‌و شوێنه!!
ئه‌ی خودایه! ئه‌مانه
ده‌بێ چی بن؟ ئه‌مه خه‌وه یا حه‌قیقه‌ته؟
ئه‌وشه‌وه نوستم، به‌لاَم چ
نوستنێك.. باوه‌ڕتان هه‌بێت هه‌ر له‌ژێر به‌تانیه‌كه‌وه زرته‌ی
چاوم ده‌هات، زۆر
ده‌ترسام، تۆ بڵێی ئه‌مانه شه‌وێ بم كوژن؟! ئه‌وشه‌وه له‌ترسانا
خه‌وم لێ
نه‌كه‌وت..
به‌ڵێ رۆژ بووه‌وه، منیش
هه‌ستام له‌خه‌وی بێداری و باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد رۆژم لێ ببێته‌وه‌و
من زیندووبم،
واسوپاس بۆ خوا به زیندوویی ماومه‌ته‌وه.. و نانی به‌یانیشیان
بۆهێنام، و
به‌خۆڕایی نانم خوارد..
پاش ئه‌وه خه‌وم لێكه‌وت
حه‌قی شه‌وێیشم كرده‌وه تا ده‌ماوده‌می عه‌سر خه‌وتم..
ئه‌وكاته خه‌به‌رم بووه،
ته‌ماشا ده‌كه‌م خواردنی نیوه‌ڕۆیش هات ئه‌ویش هه‌ر به‌خۆڕایی و
پاره‌یان لێ
وه‌رنه‌گرتم. ئه‌ی خودایه! ئه‌مانه ده‌بێ چی بن؟ ئه‌مه خه‌وه
یا
واقیعه؟!
بۆچی
رۆیشتم و خوا چی كرد به‌نسیبم؟!
پاش نان خواردن لاوێكی
ئه‌مریكی ریش دار هات بۆ لام وباوه‌شی پیا كردم و ئه‌ملاو لای ماچ
كردم، وخۆی پێ
ناساندم، كه ئه‌مریكییه‌و موسوڵمان بووه، و به‌هۆی ئه‌م
كۆمه‌ڵه‌وه كه پێیان
ده‌ڵێن: كۆمه‌ڵی ده‌عوه‌و ته‌بلیغ.. ئێستاش ده‌یه‌وێ له‌باره‌ی
ئیسلامه‌وه بۆم باس
بكات.. ئه‌گه‌ر من پێم خۆش بێت؟!
به‌درێژی باسی شته سه‌ره‌تا
ییه‌كانی ئیسلام و لایه‌نه جوانه‌كانی بۆ كردم.. پاشان باسی ژیانی
هه‌میشه‌یی
دوای ئه‌م ژیانه و باسی به‌هه‌شت ودۆزه‌خی بۆ كردم.. و له‌راستیدا
قسه‌كانی زۆر
كاریگه‌ربوون له دڵ و ده‌روونما.. منیش پێم گوت: من چی بكه‌م بۆ
ئه‌وه‌ی ببمه
موسوڵمان؟
ئه‌ویش
رێنموونی كردم..
منیش هه‌ستام خۆم شۆرد و
له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێ مامۆستای ناوداری ئه‌و ولاَته‌دا شایه‌تمانم
هێنا و موسوڵمان
بووم..
هه‌موو باوه‌شیان پیا كرد م
و لا روومه‌تیان ده‌نا به‌لا رومه‌تمه‌وه، و پاش ئه‌وه‌ی
كه‌زانییان من بۆچی
هاتووم، وخوای بالاَده‌ست چی به‌نسیبم كرد ده‌ستیان به گریان
كرد.. كاتێ كه‌خوا
بییه‌وێت دڵێ رووناك بكاته‌وه چۆن رێگاكانی بۆ خۆش و ئاماده
ده‌كات..
بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی ته‌واو
له‌و سه‌نته‌ره مامه‌وه.. سه‌نته‌ری نیزاموددین، له‌وێ فێری
به‌شێكی زۆر له
نهێنییه‌كانی ئه‌م ئاینه هێژایه بووم.. و پاشان گه‌ڕامه‌وه بۆ
ئه‌مكریكا و ئێستا
ئه‌وه‌ته ده‌رگا و ده‌رگا، ماڵه‌و ماڵ و گه‌ڕه‌كاو گڕه‌ك
ده‌گه‌ڕێم و ده‌مه‌وێت
ئه‌م په‌یامه بگه‌یه‌نم..
دۆستان! په‌یامی من بۆ
هه‌موانه، به‌شێكی زۆر له‌وانه‌ی موسوڵمانن و له‌م ولاَته‌ی
ئێمه‌دا ده‌ژین
به‌سه‌زمانانه هه‌ژارن، چۆن ئێمه‌ی ئه‌مریكی له‌باره‌ی
ئاینه‌كه‌یانه‌وه هیچ
نازانین باورِتان هه‌بێ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وانیش ئاوه‌ها بێ ئاگان
له‌و ئاینه‌ی
خۆیان.. مه‌به‌ست له ژیانیان لێ ونبووه هه‌روه‌ك له ئێمه‌ش
ونبووه..
سه‌رچاوه:
http://binatiih.com/go/news.php?action=view&id=970